
دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، لە ٪90ی پەرلەمانتارانی عێراق پشتگیری لە زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی دەکەن بۆ 63 ساڵ، دەڵێت “ئەم هەنگاوە پێویستی بە پشتگیریکردنی حکومەتە”.
مزڕ كه‌روی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد یەومی راگەیاندووە، جوڵه‌یه‌ك هه‌یه به‌ره‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی له داموده‌زگاكانی عێراق بۆ 63 ساڵ، له 90%ی په‌رله‌مانتاران پشتگیری ئه‌م بژارده‌یه ده‌كه‌ن، دیارترین هۆکاریش دەگەڕێتەوە بۆ سه‌رهه‌ڵدانی پێویستی پێدانی كاتێكی زیاتر به كه‌سانی شایسته له خزمه‌تكردن و پێویستی به‌شه‌كان بۆ ئه‌وان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وامبون به‌م بژارده‌یه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌بێت چونكه هه‌ر رێوشوێنێك به‌م بژارده‌یه پێویستی به زیادكردنی دارایی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت سه‌ره‌تا ده‌سته‌به‌ر بكرێت”.
دەڵێت “هەوڵەکان بۆ کارکردن و جێبەجێکردنی ئەم بژاردەیە لە ماوەی ساڵی 2025 درێژەی دەبێت”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران روونیدەکاتەوە، چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك له ئێستادا له ئارادان كه ئاماده‌كاریان بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتودا چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌تایبه‌ت ئه‌و لێبوردنی گشتیه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن”.
ئەمە لە کاتێکدایە لە 19ی تشرینی دووەمی 2019، په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو ژماره 9ی ساڵی 2014 دا، له هه‌مواركردنه‌كه‌دا هاتووه فه‌رمانبه‌ر له یه‌كێك له دوو حاڵه‌تدا ڕه‌وانه‌ی خانه‌نشینی بكرێت، یه‌كه‌میان كاتێك ته‌مه‌نی 60 ساڵی ته‌واو ده‌كات، واته ته‌مه‌نی یاسایی بۆ ڕه‌وانه‌كردنی خانه‌نشینی به‌بێ گوێدانه ماوه‌ی خزمه‌ته‌كه‌ی، دووه‌میش ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی پزیشكی فه‌رمی بڕیاریدا كه ئه‌و شایسته‌ی خزمه‌تكردن نییه و پێویستە خانەنشین بکرێت، ئەمەش وایکرد زۆرینەی دامەزراوە حکومەییەکان توانایان کەمببێتەوە و کەسانەی شارەزا لەدەستبدەن یان هەندێکیان دەهێشتەوە لەبەرپێویستی دامەزراوەکە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









