“پاسە كۆنەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێن و هەرخاوەن پاسێك 20 ملیۆن دیناری پێدەدرێت”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بە ئامانجی گۆڕینی سەرجەم ئەو پاسانەی كە لە ئێستادا لە هێڵەكانی ناوخۆی سەنتەری شاری سلێمانی كاردەكەن، پرۆژەیەكمان ئامادەكردووە كە بڕی 20 ملیۆن دینار دەدەینە ئەو شۆفێرانەی خاوەن پاسی كۆنن بۆ گۆڕینی پاسەكانیان، هاوكات پاسەكۆنەكانیش لە كارگەكانی ئاسن دەتوێنینەوە.
ئارام بابان، ئەندامی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: لە ئێستادا 200 پاسی كۆن هەن كە مۆدێلیان لە 1980 تا 1982 و بەردەوامن لەكاركردن لە گواستنەوەی هاووڵاتیyان لە ناو سەنتەری سلێمانی، ئەو پاسانە بەكەڵكی بەكارهێنان نەماون و ڕۆژانە دووكەڵێكی زۆر دەكەنە ناو ژینگەی سلێمانییەوە، بۆیە پرۆژەیەكمان هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گواشتنەوەی سلێمانی بۆ گۆرینی سەرجەمی ئەو پاسانە بە پاسی نوێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر خاوەن پاسێكی كۆن، بڕی 20 ملیۆن دیناری پێدەدرێت بۆ ئەوەی پاسەكۆنەكەی بە پاسی نوێی نیسان یان توێتا بگۆڕێت، هاوكات ئەم پڕۆژەیە چوار ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، ئەو 20 ملیۆن دینارەی دەدرێتە خاوەن پاسە كۆنەكان بە هەشت ساڵ و بەبێ بوونی هیچ سودێك لێیان وەردەگیرێتەوە و پڕۆژەكە لە ساڵی 2025 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ئامانجمان لەو پرۆژەیە ئەوەیە كە كۆتایی بەو پاسە كۆنانە بهێنین، بۆیە لەدوای جێبەجێكردنی پرۆژەكە سەرجەم پاسەكۆنەكان وەردەگرینەوە و لەكارگەكانی تواندنەوەی ئاسن لەناویان دەبەین بۆ ئەوەی لە شوێنێكی دیكە بەكار نەهێندرێنەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









