هەردوو وەزارەتی پلاندانان و پەروەردە بڕیارێك لە بەرژەوەندی ئەو مامۆستایانە دەدەن لە سەرژمێری بەشدارن

مامۆستایهك له یهكێك له قوتابخانهكانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوابەدوای نووسراوێكی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دەكات لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری هاوكاری مامۆستایان بكەن و بە مۆڵەت بۆیان هەژمار نەكرێت.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پلاندانان كە واژۆی د.دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و سەرۆكی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتووانی لەسەرەو ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەكراوە داوایكردووە كە هاوكاری مامۆستایان بكرێت لەماوەی پڕۆسەی سەرژمێریدا لە 10ی ئەم مانگەوە تاوەكو 25ی مانگی داهاتوو هەڵسەنگاندنی مامۆستایان دوابخرێت و بە نەهاتوو و مۆڵەت بۆیان هەژمار نەكرێت.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە گشتاندنێكدا، كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی كردووە، داوا دەكات، لە رۆژانی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان، رەچاوی دەوامی مامۆستایان بكرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی ئەنجام بدرێت
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەو ڕۆژانەدا بە تەواوی هاوكاری مامۆستایان بكرێت و رەچاوی هۆكاری نائامادەبوونیان بكرێت لە كاتی سەردانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەكی بۆ قوتابخانەكان و هەڵسەنگاندنەكان دوابخرێن تا كاتی گەڕانەوەیان بۆ دەوام.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم داواش دەكات، ڕۆژانی نائامادەبوونی ئەو مامۆستایانەی، كە لە كاری گەمارۆسازی و ژمارەدانانی سەرژمێری لە ماوەی ڕابردوودا بەشداریان كردووە، بە مۆڵەت هەژمار نەكرێت.
پرۆسەی سەرژمێریی گشتی هەرچەندە بە شێوە گشتی و فەرمییەكەی لە 20 و 21ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، بەڵام تیمەكانی سەرژمێری و بژمێرەكان دەستبەكاربوون و لە هەندێك شار و ناوچە خەریكی تۆماركردنی داتاكانن و ڕۆژانی سەرژمێرییش جارێكی دیكەش پشتڕاستی داتا و زانیارییەكانیان دەكەنەوە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









