بەفەرمی گرفتی مووچەی مانگی 10 چارەسەر بوو وادەی ناردنی پارە دیاریكرا

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بۆماوەیەكی زۆر ناردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دواكەوت، دواجار بەفەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوینێ سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوای لە ( تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق كردووە ڕێوشوێنەكانی ناردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند ڕۆژێكە وەزیری دارایی عێراق سەردانی دەرەوەی وڵاتی كردووە و بڕیارە ئەمڕۆ یان سبەی كۆتایی بەسەردانەكەی بهێنیت و بگەڕێتەوە سەركارەكەی و بە دڵنیاییەوە لە ڕۆژی یەك شەممە پارەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە دەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێمە ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ گەیشتنی پارە لە ڕۆژی یەك شەممە ڕاستەوخۆ دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10، هاوكات مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت لە بودجەی ساڵی 2025 گواستنەوەی بۆ بكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









