“بەوردی چاودێری پرۆسەی سەرژمێری دەكەین لە سنووری مادەی 140”

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژە بەوەدەكات، لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی سەرژمێری لە سنووری مادەی 140 بەشێوەیەكی مەیدانی چاودێری پرۆسەكەدەكەین و پرۆسەكەش بەباشی بەڕێوەدەچێت، لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان تا كێشەكان بەتەواوی چارەسەربكرێن.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی ماوەكانی ڕابردوو چۆن خەڵكی خۆمان لە سنووری كەركوك ودەوورووبەری بەتەنها جێنەهیشتووە بۆ ئەم پرۆسەی سەرژمێرییەش لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی یەكێتی لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەكە بەشێوەیەكی مەیدانی چاودێری وردی پرۆسەكەكە دەكەین بۆ ئەومەبەستەش سەردانی ناوچەكانی ناحیەی جەبارەمان كردووە، هەموو هاووڵاتیانیش ئامادەن بە خۆیان و خانەوادەكەیانەوە تا ئامارەكان بەشێوەیەكی رێكوپێك ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە لەسەرەتادا هەوڵێك هەبوو بۆ ئەوەی كۆمەڵێك سەرپێچی لە ناوچەكە ئەنجام بدرێت، بەڵام هەرزوو كارمان كرد تا توانیمان ئەو هەوڵانە بوەستێنین و گرفتەكان چارەسەربكرێن، تا ئێستاش پرۆسەكە بەباشی بەڕێوەدەچێت، لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و ئاماری دیالە و لایەنە ئەمنییەكان و پارێزگاری دیالە و جێگرەكەی تا كێشەكان بەتەواوی چارەسەربكرێن.
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ئامارە گرنگە بۆ بوژانەوەی عیراق و هەرێمی كوردستان هاوكات هیچ كەسێكیش ناتوانێت بە هاووڵاتیانی سنووری مادەی 140 بڵێت بۆتان نییە خۆتان تۆمار بكەن، چونكە بەپێی دەستوور دەبێت لە ناوچەكانی خۆمان تۆماركردن ئەنجام بدەین، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی خۆمان دەكەین هەر كێشەیەكیان هەبوو پەیوەندیمان پێوەبكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
19كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









