
سلێمانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماڵپەڕی شەفافیەت بلاویكردەوە كە داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 5 ملیار دینارە، لەسەرەتای مانگیشەوە تائەمڕۆ داهاتی سنورەكە زیاتر لە 31 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە لە رێككەوتی 16-11-2024 بۆ ئەمڕۆ هەینی، 22-11-2024، بریتی بووە لە بڕی پێنج ملیار و 682 ملیۆن و 487 هەزار و 529 دینار.
ئاماژەی بەوەشكردووە،داهاتی مانگی رابردووی سنوورەكە زیاتر لە 65 ملیار دیناربووە، بەڵام بۆ ئەم مانگە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 31 ملیار دینار لەداهاتی سنوورەكە كۆكراوەتەوە، هەروەها داهاتی ئەو سنوورە ساڵی رابردوو یەك ترلیۆن و 173 ملیار و 990 ملیۆن و 914 هەزار و 465 دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت لە هەشت بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەتەوە سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەتە، هەفتانەش داهاتەكانی ئەو سنورانە ئاشكرادەكات و بۆڕای گشتی بڵاویان دەكاتەوە كە داهاتی نانەوتین و لە رێگەی شەش گەنجینە كە بریتن لە گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەك، گەنجینەكانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە داهاتەكان كۆدەكرێنەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









