بەهۆی داگیركارییەكانی توركیاوە، دانیشتووی دەیان گوندی سنووری ئیدارەی سۆران لە سەرژمێری تۆمارنەكران

نەخشەیەکی بڵاوکراوە لەلایەن سوپای تورکیاوە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی لەشكركێشی و داگیركاری توركیاوە لەدەیان گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرژمێری ئەنجام نەدراوەو ناویان تۆمارنەكراوە، دانیشتوانی ئەو گوندانەش جەخت لەوەدەكەنەوە كە زەوییەكان هی با وپیرانیانە بەڵام رێگەمان پێنەدرا لەوێ خۆمان تۆمار بكەین.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNتیمەكانی سەرژمێری لەدەیان گوندی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نەیانتوانی سەرژمێری بكەن و پڕۆسەكە بەتەواوی بەڕێوەبەرن، ئەوەش بەهۆی لەشكركێشی و تۆپبارانی توركیاوە مەترسیان لەسەرە سەرژمێری ئەنجام بدرێت، هەرچەندە بڕیاربوو لەیەكەم رۆژی سەرژمێریدا دانیشتووانی ئەو گوندانە بچنە قەزاو ناحیەكانی دەوروبەریان تاوەكو لەوێ تۆمار بكرێن، بەڵام نەیانتوانی بچن، چونكە فەرمانیان پێكرابوو كە سەرژمێری نەكرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، دانیشتووانی گوندەكانی چۆمە، زەنگەڵین، سەركان، كۆیلە، خەزینەو چەند گوندێكی دیكە رێگەیان نەدرا خۆیان تۆمار بكەن و سەرژمێری بكرێن بەشێك لەدانیشتوانی ئەو گوندانەش رایدەگەینن هەرچەندە ئەو گوندو زەویانە هی باوپیرانمانەو دەبوایە لەوێ تۆمار بكراینایە بەڵام رێگەمان پێنەدراو بەناچاری لەقەزاو ناحیەكانی دەوروبەرمان خۆمان تۆمار كرد.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، ماوەی چەند ساڵێكە سوپای توركیا بەهاوكاری پارتی بە قوڵایی دەیان كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێم و دەیان بنكەو مۆڵگەی سەربازیی دامەزراندووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









