SNNوادەی كەوتنەكاری كامێرانی پۆینت تو پۆینتی ڕێگای سلێمانی- چەمچەماڵ ئاشكرادەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد سەرجەم كارەكانی بەگەڕخستنی كامێرانی تۆماركردنی تیژڕەوی لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی چەمچەماڵ ئەگەر سبەینێ نەخرینە كار ئەوا بە دڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا بەشێوەی ئەزموونی دەكەونە كار كە ژمارەیان 28 كامێرایە.
عەمید ئاسۆمحەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: كاروبارەكانی بەگەڕخستنی كامێرانی تۆماركردنی تیژڕەوی ناسراو بە ( پۆینت تو پۆینت) لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی- چەمچەماڵ بەكۆتا گەیشتوون و ئەگەری زۆرە لە سبەی یەكشەممەوە بەشیوەی ئەزموونی ئەو كامێرایانە بخرێنە كار.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتادا بۆماوەی سێ ڕۆژ بەشێوەی ئەزموونی كاریان پێدەكرێت، پاشان شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە لە وادەی تۆماركردنی سەرپێچییەكان، هاوكات ئەگەر سبەینێش كۆمپانیاكە فریانەكەوێت كارە هونەرییەكان تەواو بكات، ئەوا بەدڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا ئەو كامێرایانە دەكەونە كار.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی كامێراكان 28 كامێرای تۆماركردنی تیژڕەوییە، بەجۆرێك هەر سایدێك 14 كامێرای لێدانراوە، لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكەن تا دەگاتە بانی مەقان لەو نێوەندەدا سەرپێچییەكانی تیژڕەوی تۆماردەكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









