گەر تا 20ی کانوونی یەکەم، مووچەی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەران نەدرێت هەردووکیان دەفەوتێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 700 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم تەرخانكردووە و لەچاوەڕوانی وەزیری دارایی عێراقداین كە واژوو لەسەر ناردنی بكات، بەڵام ئەو بڕە پارەیە بەشی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران ناكات، هاوكات باس لە چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوای لە (تەیف سامی) وەزیری دارایی عێراق كردووە ڕێوشوێنەكانی ناردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە دەرەوەی وڵات بوو ناردنی پارەكە دواكەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق گەڕاوەتەوە سەركارەكەی و لەم هەفتەیەدا واژوو لەسەر ناردنی پارەكە دەكات هاوكات بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ مانگی 10ی فەرمانبەران تەرخانكراوە بریتیە لە 700 ملیار دینار، چونكە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 تەنها ئەو بڕە پارەیە ماوەتەوە، بۆیە دەبێت لەسەر داهاتی ناوخۆ تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی 10 بكرێت كە پێویستی بە تریلۆینێك دینار هەیە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێمە ئەوەشی خستەڕوو، بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت لە پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2025 گواستنەوەی بۆ بكرێت بۆ ئەومەبەستەش دەبێت تا پێش 20/12 ئەو كارە بكرێت چونكە لە دوای ئەو بەروارەوە هەموو جۆرە حساباتێكی ئەمساڵ دادەخرێت و ئەگەر گواستنەوە نەكرێت ئەوا مووچەی ئەو دوو مانگە دەفەوتێت.
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








