“سلێمانی لە چاندنی مۆخی ئێسکدا پایتەختی هەرێم و عێراقە”

SNN
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی بووەتە پایتەختی هەرێمی کوردستان و عێراق لە چاندنی مۆخی ئێسکدا. دەشڵێت، “هیوادراین لیژنەی ئەنجومەنی وەزیران بەر لە سەری ساڵ سەردانی سلێمانی بکەن تایبەت بە دروستکردنی نەخۆشخانەی نوێ”.
یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە لە سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی بووەتە سەنتەری راهێنان بۆ گرتنەوەی ماددەی کیمیایی و پێشەنگی هەرێم و عێراقە.
دەشڵێت، ئەو سەرچاوە مرۆییەی لە نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری چاندنی مۆخی ئێسک هەیە لە وڵاتان بوایە پەیکەریان بۆدەکرا، بەڵام لێرە دژایەتی دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوای دروستکردنی نەخۆشخانەی هیوایمان کردووە بە گەورەیی و لە شوێنێکی گونجاودا، سەرەتا گرفتی دابینکردنی زەوی هەبوو، بەڵام ئەو گرفتەش چارەسەر کراوە و لە مانگی 11ی ساڵی رابردووەوە، 12 دۆنم زەوی لە پارکی هەواری شار بۆ ئەو نەخۆشخانەیە دانراوە.
ئەو بەڕێوەبەرە ئەوەشی خستە روو، ماوەی شەش مانگە چاوەڕوانی لیژنەن لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە تایبەت بە کردنەوەی هیوای گەورە و هەڵسەنگاندنی زەوییەکە سەردانی سلێمانی بکات، بەڵام سەردان ناکات. دەشڵێت، “هیوادارین بەر لە سەری ساڵ لیژنەکە بێنە سلێمانی”.
یاد نەقشبەندی راشیگەیاند، رێژەی توشبووانی شێرپەنجەی مەمک زۆرترین رێژەیە و %18ی توشبووان پێکدەهێنێت، ئەگەر بتوانن ئامێری مەمۆگرافی زیاتر دابین بکەن ئەوا دەتوانن پێشوەختە و لە سەرەتای نەخۆشییەکەدا توشبووان دیاریبکەن و چارەسەریان بکەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









