
توندوتیژی دژی ژنان
SNN
25ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی توندوتیژی دژی ژنان دادەنرێت، لەو رۆژەدا رێکخراوەکانی ژنان و داکۆکیکارانی ژن چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بە کارەکانیان کۆمەڵگا هۆشیار دەکەنەوە.
ساڵانە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە جیهانی و هەرێمی و ناوخۆییەکان لە 25ی تشرینی یەکەم تا 10ی کانوونی یەکەم تەرخاندەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان هەیە.
ئەو کارەش بەمەبەستی بنەبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنان و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی توندوتیژی دژی ژنان.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە هەر 10 خولەکێکدا ژنێک بە هۆکاری جیاواز دەکوژرێت.
کەمپینی ئەمساڵی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەژێر ناونیشانی (لە هەر 10 خولەکێکدا، ژنێک بێ بیانوو دەکوژرێت) بەڕێوەدەچێت.
هاوکات، وا بڕیارە لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم 16 رۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەبچێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









