
SNN-
کەشناسی هەریمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و (8-10)سم بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 25 تشرینی دووەم، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان بەجۆرێک لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت و لەناوچە سنوورییەکان دابارین بەشێوەی تێکەلەی بەفر و باران دەبێت، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێ تەنها ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە نەبێ بەشیوەی نمە بارانی لاواز دەمینێتەوە و نزم بوونەوەیەکی بەرچاو ( 6-7 ) پلە وە لەناوچە شاخاوییەکان و دەڤەری بادینان ( 8- 10 ) پلە نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
هەروەها سبەی سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ نمە باران وە بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک لەکاتەکانی بەیانی پاشان لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ کاریگەی دابارین زیاد دەبێ بەرەو تەواوی ناوچەکانی هەرێم وە پێشبینی برێکی باش بەفر بارین دەکرێت بەنزیکەی (8-10) سم وە بەتایبەتی لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهڵاتدا، لەکاتەکانی درەنگ کاریگەری لاواز دەبێ .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٥ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٣ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١١ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٦ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١٣ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٠ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٦ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٦ پلەى سیلیزى
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









