ئەنجامی سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی عێراق راگەیەنرا

ژمارەی دانیشتووانی عێراق
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێری لە وڵاتدا سەرکەوتوو بووە و ژمارەی خێزانەکانی عێراق زیاتر لە 7 ملیۆنی تێپەڕاندووە، هاوکات ژمارەی دانیشتووانی عێراق زیاتر لە 45 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی دووەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرژمێری گشتیی لە عێراقدا سەرکەوتوو بووە و دواین سەرژمێری لە ساڵی 1978 بووە، کە هەرێمی کوردستانی نەگرتبووەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەنجامی سەرەتایی سەرژمێریی گشتیی عێراق 45 ملیۆن و 407 هەزار و 495 کەسن، کە لە نیویاندا کەسانی ئاوارە و بیانی تێدایە کە مافی مانەوەیان لە وڵاتدا هەیە.
هاوکات روونیکردەوە، ژمارەی نێرینە 22 ملیۆن و 784 هەزار و 62 کەس بوون کە رێژەکەی ٪50.1، ژمارەی مێینە لە وڵاتدا 22 ملیۆن و 623 هەزار و 833 کەسن، کە رێژەکەی لە ٪49.8 دەبێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی خێزانە عێراقییەکان گەیشتووەتە 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزانە، رێژەی مامناوەندی قەبارەی خێزان 5.3 ئەندامە بۆ هەر خێزانێک.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، ژمارەی ئەو خێزانانەی ژنان بەڕێوەی دەبن رێژەکەی لە ٪11.33 ، ئەو خێزانانەی پیاوان سەرپەرشتی دەکەن و بەڕیوەدەبەن لە ٪ 88.67.
سەرۆکوەزیرانی عێراق روونیکردووەتەوە، لە ساڵی 2006 دا ژمارەی دانیشتووانی عێراق 31 ملیۆن کەس بووە، بەراورد بە ئێستا گەشەی دانیشتووان گەیشتووەتە لە ٪2.3.
لالەیەکی ترەوە، وەزیری پلاندانای هەرێمی کوردستانی راگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن و 307 هەزار و 668 کەسە، ژمارەی نێر 3 ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەسە، مێش 3 ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەسە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









