
پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، هۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە کە پابەندی رێسا و رێکەوتنەکان نەبووە، هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت “بۆ مووچەی مانگی 10 تەنها 700 ملیار دینار دەنێرێت”.
د.جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، هۆكاری دواكهوتنی مووچه حكومهتی ههرێمە کە پابهندی یاسا و ڕێكهوتنەکان نییه، دەڵێت “وهزیری دارایی عێراقیش زۆر پابهندی یاسا و دهقه”.
هاوکات سەبارەت بە مووچەی هەردوو مانگی کۆتایی ساڵ 11 و 12 ئاشکرایکردووە، مووچەی ئەو دوو مانگە نافەوتێت، بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕی SNN زانیاریی لە بەرپرسێکی دارایی و ئابوری هەرێمەوە وەرگرتووە و رایگەیاندووە، بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەبێت لە پشكی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2025 گواستنەوەی بۆ بكرێت بۆ ئەومەبەستەش دەبێت تا پێش 20/12 ئەو كارە بكرێت چونكە لەدوای ئەو بەروارەوە هەموو جۆرە حساباتێكی ئەمساڵ دادەخرێت و ئەگەر گواستنەوە نەكرێت ئەوا مووچەی ئەو دوو مانگە دەفەوتێت.
سەبارەت بە بڕی ئەو پارەی وەزارەتیی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچە خۆرانی هەرێم رەوانەی بانکەکانی وەزارەت دەکات جەختیکردووەتەوە، ئەمڕۆ تەیف سامی لەم هەفتەیەدا واژۆ لەسەر ناردنی پارەكە دەكات هاوكات بڕی ئەو پارەیەی كە بۆ مانگی 10ی فەرمانبەران تەرخانكراوە بریتیە لە 700 ملیار دینار، چونكە پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 تەنها ئەو بڕە پارەیە ماوەتەوە، بۆیە دەبێت لەسەر داهاتی ناوخۆ تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی 10 بكرێت كە پێویستی بە تریلۆینێك دینار هەیە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









