دوای ئەوەی حەلبوسی وتی بەغدا هەولێر نییە، شاخەوان عەبدوڵا داوای لیبوردنی لە پەرلەمانتارێكی عەرەب كرد

محەمەد حەلبوسی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق شاخەوان عەبدوڵا پاسەوانەكانی خۆی هێنایە ناو هۆڵی پەرلەمان و هێرشیان كردە سەر پەرلەمانتارێك، محەمەد حەلبوسی هۆشداری دایە شاخەوان عەبدوڵا و دواجاریش شاندێی پارتی بەفەرمی داوای لێبوردنیان لەو پەرلەمانتارە عەرەبە كرد.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبەمەبەستی گەیاندنی داوای لێبوردن بە پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی تەقەدوم، شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی “بەنگین ڕێكانی” وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی پارتی، بە ئامادەبوونی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بۆ داوای لێبووردن لەو كارانەی پاسەوانەكانی شاخەوان عەبدوڵا بەرامبەر هەبیەت حەلبوسی كردیان سەردانی بارەگای سەرۆكی فراكسیۆنی تەقەدوومیان كردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە،سەردانەكە بە مەبەستی داوی لێبوردن كردن بووە بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی تەقەدوم بەناوی (هەیبەت حەلبوسی) كە لە لایەن پاسەوانێكی شاخەوان عەبدوڵاوە پەلاماری دراوە لەناو هۆڵی پەرلەمان، ئەوەش دوای ئەوەی بەفەرمانی شاخەوان عەبدوڵا پاسەوانەكانی هاتوونەتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.
داوای لێبوردنەكەی شاندەكەی پارتی لەكاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەی ڕابردووتری پەرلەمانی عێراق گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆك پەرلەمانی عێراق و هەیبەت حەلبووسی ئەندامی پەرلەمانی عێراق درووست بوو، دواتر شاخەوان عەبدوڵا پاسەوانەكانی هێنایە ناو هۆڵی پەرلەمان و بەشێكێیان لە پەرلەمانتارەكەیاندا، دواتر محەمەد حەلبوسی ڕاگەیاند كە پەرلەمانی عێراق پەلەمانی كوردستان نییە بتوانن ڕێگری لەسەرۆكەكەی بكەن و بەغداش هەولێر نییە چیان بوێت بیكەن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









