ئەگەر كار بە ئەنجامەكانی سەرژمێری بكرێت پشكی بودجەی هەرێم زیاد دەكات

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی كوردستان، پەرلەمانتارێكی كورد ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی ئەنجامەكان ئەگەر كاریان پێبكرێت و پرۆژەیاسای بودجەش هەموار بكرێتەوە ئەوا پشكی هەرێم زیاد دەكات.
داراسیكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی كە بۆ سێ پەسەندكراوە پشكی هەرێم بە ڕێژەی لە %12.67 تەرخانكراوە، ئەوەش لە سەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بووە، بەڵام ئەمڕۆ كە ئەنجامە بەراییەكان ڕاگەیەندران دەركەوتووە كە ژمارەی دانیشتووانی هەرێم بە زیات لەشەش ملیۆن و 500 هەزار كەس دیاری كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كار بە ئەنجامەكانی سەر ژمێری بكرێت ئەوا پشكی هەرێمیش لە بودجەی گشتی گۆڕانكاری بەسەردا دێت پێدەچێت نزیك ببێتەوە لە زیاتر لە %14 بەڵام حكومەتی عێراقی چەند جارێك ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە ئەم سەرژمێرییە بۆ گەشەپیدانە و پەیوەنتدی بە بوارەكانی دیكەوە نییە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەداهاتوودا دەردەكەوێت ئاخۆ حكومەتی عێراقی دەیەوێت چۆن سود لەم سەرژمێرییە وەربگریت، چ بۆ بواری گەشەپێدان بێت یاخود بواری مرۆیی، بەلام لەهەموو دۆخەكاندا سەرژمێری بۆ هەر وڵاتێك بابەتێكی گرنگە و حكومەتی هەرێم پێویستە سودی لێوەبگرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









