“بەهۆی سەرژمێرییەوە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان کەم دەکرێتەوە”

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر كار بە ئەنجامەكانی سەر ژمێری بكرێت ئەوا بەگوێرەی ئەو ئەنجامانەی ڕاگەیەندراون لەخولەكانی داهاتووی پەرلەماندا گۆڕانكاری بەسەر ژمارەی كوردسسیەكانی پەرلەمان دێت، بەجۆرێك پەرلەمانی عێراق كورسییەكانی زیاد دەكات و هەرێمیش كەمدەكات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ئەنجامە بەراییانەی لەبارەی سەرژمیرییەوە ڕاگەیەندراون دەبێت لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بەتەوای پەسەند بكرێن و پاشان حكومەت بەگوێرەی ئەو ئامارە پلان و كاروبارەكانی دابڕێژێتەوە، بۆیە ئەگەر كار بەو ئەنجامانە بكرێت بەدڵنیایی گۆڕانكاری زۆر دێنە ئاراوە چ لە ڕووی بودجەوە بێت یاخود لەڕووی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەمادەی 13 لەدەستوری عێراقدا ئەوە هاتووە، بۆ هەر 100 هەزار هاووڵاتییەك، یەك كورسیی پەرلەمان دیاریدەكرێت، ئێستا ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق 329 كورسییە بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی سەرژمێریش ژمارەی دانیشتووانی عێراق بۆ 45 ملیۆن كەس زیادیكردووە، كەواتە بەگوێرەی دەستوردەبێت ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق بەرزبكرێتەوە بۆ 450 كورسی پەرلەمانی.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەگەر لەماوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەستوری تایبەت بەهەرێم نەنوسرێت و دەنگی لەسەرنەدرێت، بێگومان دەبێت بەگوێرەی دەستوری عێراق، ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانیش دیاریبكرێت ئەوكات ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان لە 100 كورسییەوە بۆ 67 كورسی كەمدەكەن، چونكە ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بە شەش ملیۆنو 700 هەزار كەس دیاریكراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









