حەماس پاڵپشتی ئاگربەستی نێوان حزبوڵا و ئیسڕائیل دەکات

ژمارەیەک چەکداری حزبوڵا
SNN
ئوسامه حه‌مدان سه‌ركرده‌ی دیاری بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له لوبنان ڕایگه‌یاند، حه‌ماس پاڵپشتی له ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی پێشوی حزبوڵا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كانی لوبنان ته‌نیا ئه‌گه‌ر شه‌ڕی غه‌ززه بوه‌ستێت.
ئه‌ندامێكی باڵی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاندوه، “هه‌ر ڕاگه‌یاندنێكی ئاگربه‌ست پێشوازی لێده‌كرێت، حزبوڵا له ته‌نیشت گه‌له‌كه‌مانه‌وه وه‌ستا و قوربانییه‌كی زۆری‌دا”.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست له لوبنان هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له غه‌ززه و له لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی جیهادی فه‌ڵه‌ستینیه‌وه نه‌دراوه .
گروپه چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له غه‌ززه سه‌ره‌ڕای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وام بون له هێرشی له‌ناكاو له تونێله‌كانه‌وه و بینا وێرانكراوه‌كان .
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









