لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە بۆ لوبنان و غەززە هەر فەرمانبەرێک %1مووچەکەی دەبرێت

مووچە بودجە
SNN
بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، %1ی مووچەی فەرمانبەرو خانەنشینان بۆ پاڵپشتی لەخەڵکی غـ.ـەززەو لوبنان دەبڕدرێت.
بڕیارەکە لە 1ی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بوواری جێبەجێکردنەوەو بڕینەکەش بەشێوەیەکی خۆبەخشی ئەژمار دەکرێت.
بەپێی نووسراوەکە، هەر مووچەخۆرێک بەبڕینی مووچەکەی بۆ ئەو هاوکارییە ڕازی نەبێت، نووسراو بۆ وەزیر یاخوود سەرووی خۆی بەرزدەکاتەوەو هۆکارەکەی ڕووندەکاتەوە کە ئامادە نییە هاوکاریی خەڵکی غـ.ـەززەو لوبنان بکات، بەو شێوەیەش ناوی لەلیستی هاوکارییەکان هەڵدەگیرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









