سۆران عومەر لە بارەی شاندەکانی هەرێم و مووچەوە زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات

سۆران عومەر
SNN
سۆران عومەر رایدەگەیەنێت، گرفتەکانی مووچە بەردەوامە و ئەو شاندانەی هەرێم بۆ بەغدای دەنێرێت هیچیان کێشەکان چارەسەر ناکەن، دەڵێت “مانگ بەمانگ پینەوپەڕۆی کێشەکان دەکرێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی دووەم، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی داوە 760 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت، بەڵام خۆی هۆکارە بۆ دواکەوتنی مووچە.
ئاماژەی بەوەکردووە، حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچە داوای 996 ملیار دیناری لە بەغدا کردووە، بەڵام ناردنی ئەم بڕە پارە کەمیهێناوە، چونکە دەبوا لە مانگی حەوتەوە داهاتی ناوخۆی رادەستی حکومەتی ناوەند بکردایە، بەڵام داهاتی رادەست نەکردووە و کێشەکانی لیستی مووچەی چارەسەر نەکردووە و تەوتینیشی نەکردووە، ئەمانە هەموو کێشەن بۆ دواکەوتنی مووچە.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، حکومەتی هەرێم دەبێت دان بەوەدا بنێت کە هەموو گفتوگۆکانی و هەموو هەوڵەکانی و ناردنی شاندەکانی بۆ بەغدا سەرکەوتوو نەبووە، هیچیان راستییەکانیان وەکو خۆی نەگواستووەتەوە و نەیانتوانیوە بۆ ئەوە بێنە بەغدا تاکوو کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵکو مانگ بە مانگ پینەوپەڕۆی کێشەکانیان کردووە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









