پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری یاسای بودجە کرد

پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، تیایدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی سێ ساڵ کرد.
ئەمڕۆ 26ی تشرینی دووەم، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری بودجە بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 کرد.
هاوکات هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی شارستانیی ژمارە 148ـی ساڵی 1974 کرا.
بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیراوە و ئەگەری هەیە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری بودجە بکرێت، بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو کە دوایین هەفتەی کاری پەرلەمانە دەنگی لەسەر بدرێت.
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، تاکە بەربەست ئێستا کە ماوە، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتە کە هەموار کراوە و بۆمان هاتووە، لەدوای دەنگدان لە پەرلەمان، هیچ بەربەستێک لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان نامێنێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









