دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بۆ مووچەی سێ‌ مانگ بڕیاری لەبارەوە دراوە، حكومەتی هەرێم پلانی  Bبەكار دەهێنێت

0
1485

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەكۆی دەنگ بڕیاردراوە بە ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بۆ مووچەی سێ مانگی 10ی و 11 و 12، بۆ هەر مانگێكیش بڕی 760 ملیار دینار دەكات، بەڵام حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی هەر مانگێك بڕی 990 ملیار دیناری پێویست دەبێت، بۆیە پەنا بۆ پلانی Bدەبرێت بۆ دابەشكردنی مووچە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، بڕیاردراوە بە ناردنی بڕی دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار بۆ مووچەی هەرسێ‌ مانگی 10 و 11 و12 ی ئەمساڵ، كە بۆ هەر مانگێك بڕی 760 ملیار دینار دەكات.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم بۆ مووچەی هەرمانگێكی سەرجەم فەرمانبەران بەلایەنی كەم پێویستی بە 990 ملیار دینار دەبێت بەوجۆرەش كورتهێنان بۆ مووچەی هەرمانگێك دەگاتە زیاد لە 230 ملیار دینار، بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەش ئەگەری زۆرە حكومەوتی هەرێم پەنا بۆ جێبەجێكردنی پلانی Bبەرێت.

بەرپرسەكەی حكومەتی هەرێم ڕوونیشكردەوە، پلانی Bبریتیە لە بڕین و كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەڕێژەی جیاواز، وەك ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوو لەكاتی كورتهێنانی مووچە جێبەجێكراوە، چونكە داهاتی ناوخۆی هەرێم دەبێت ڕادەستی حكومەتی عێراق بكرێتەوە و پارەی پێویست لەبەردەست نامێنێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنان كە بریتییە لە بڕی 230 ملیار دینار.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this