
لوبنان
SNN
بڕیارە ئەمشەو سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەست لە بەشی باکوری لوبنان رابگەیەنێت، بەگوێرەی زانیارییەکانیش بڕیاری ئاگربەستەکە سبەینێ بەیانییەکەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بەپشتبەستن بە زانیارییەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەمشەو ئاگر بەست لە بەشی باکوری لوبنان رادەگەیەنرێت و بە ئەگەری زۆرەوە لە بەیانییەکەیدا بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەلایەکی ترەوە، سەرۆکی دەستەی پەخشی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمشەو کاتژمێر 10:00 ئاگربەست لە باکوری لوبنان رادەگەیەنێت.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی لوبنان ئاماژەی بەوەکردووە، هیوادارین تا ئەمشەو بگەینە ڕێککەوتنی ئاگربەست و چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەی حکومەتی ئیسرائیل بین.
روونیشیکردەوە، “لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست پێنج هەزار سەرباز لە باشووری وڵات جێگیر دەکەین”، لەهەمان کاتدا، “ڕەنگە ئەمریکا رۆڵی هەبێت لە بنیاتنانەوەی ژێرخانی باشووری وڵاتەکەدا”.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









