حەماس داوای راگرتنی جەنگ و ئاگربەست دەکات لە غەززە

لە پێنجەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی و لە ئاکامی هێرش بۆ سەر ناوچەی شێخ ریزوان، خانووی فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو، عەلی جەدەڵلا ڕووخا. جەدەڵڵا دەستی براکەی ماچ کرد کە لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستدا. ( Mustafa Hassona - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات رۆڵیان هەبێت بۆ ئەوەی ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنرێت و جەنگ کۆتایی بێت، هاوشیوەی ئەو ئاگربەستەی لە باکوری لوبنان ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی تشرینی دووەم، بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەنراوێکدا دەستخۆشی لە حزبوڵڵای لوبنانی و ئەو دەستپێشخەریانە کرد کە بووەتە هۆی جێبەجێکردنی ئاگربەست لە لە باکوری لوبنان، دەڵێت “هەوڵەکانی دوژمن و نەتانیاهۆ بەو کارە شکستپێهێنراوە”.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پابەند دەبن بە هەر هەوڵێک بۆ روودانی ئاگربەست لە غەززە بە جۆرێک لە چوارچێوەی مەرجەکانیاندا بێت وەک کشانەی هێزەکانی ئیسرائیل و گەڕانەوەی ئاوارەکانی غەززە بۆ ناوچەکە و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان، هاوکات دەبێت رێککەوتنەکە راستەقینە بێت و هەردوولا پابەند بن پێوەی.
ئەوەشخراوەتەوە، حەماس داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات هەوڵی جددی بدەن و فشارەکانیان لەسەر واشنتن زیاد بکەن، بۆ ئەوەی شەڕ و وێرانکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کۆتایی پێبهێنن و شەڕ بوەستێت.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، میسر و قەتەر و تورکیا لە هەوڵدان بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەست لە غەززە و ئاشکرایانکردووە، بزووتنەوەی حەماس ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست و ڕێککەوتنێکی جددی بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان ئەگەر ئیسرائیل پابەند بێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









