64 برینداری چەكی كیمیایی هەڵەبجە گلێنەی چاویان لەدەستداوە و ئەمڕۆش ژمارەیەكیان نەشتەرگەرییان بۆ دەكرێت

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، لەئێستادا 64 برینداری چەكی كیمیایی هەڵەبجە هەن كە گلێنەی چاویان لەدەستداوە، هاوكات لەسەر داواكاری ئێمە ئەمڕۆش ژمارەیەك لەو بریندارانەی چەكی كیمیایی لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی موساڵ لەسەر ئەركی حكومەتی عێراقی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ بكرێت.
د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختەی كە بەرۆكی بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجەی گرتووە و هاوكات حكومەتی هەرێمیش وەك پێویست نەهاتووە بەدەم چارەسەركردنیان لەدەرەوەی وڵات، بۆیە وەك ئەركی سەرشانمان داواكاریمان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كرد كە هاوشێوەی نەخۆشان و بەركەوتەكانی جەنگی شارەكانی عێراق، بەركەوتەكانی چەكی كیمیایی هەڵەبجەش سوودمەندببن لە كەرتی تەندروستی و چارەسەری نەخۆشییەكانیان بۆ بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بریندارانی چەكی كیمیایی زۆرینەیان كێشەی لەدەستدانی گلێنەی چاویان هەیە، بەجۆرێك لە هەڵەبجە 64 بەركەوتەی چەكی كیمیاییمان هەن كە گلێنەی چاویان لەدەستداوە، بۆیە خۆشبەختانە وەزیری تەندروستی عێراقیش رەزامەندی لەسەر ئەو داواكارییەمان دەربڕی بە پێدانی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ ژمارەیەك لە بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە كە پێنج برینداران دەنێردرێن بۆ سەنتەرێكی تەندروستی لە شاری موسڵ لەوێ لەلایەن تیمی پزیشكی پسپۆڕەوە نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاویان بۆ ئەنجامدەدرێت و وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقیش سەرپەرشتی كاروبارەكانی ئەو بریندارانەی چەكی كیمیایی هەڵەبجە دەكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









