
SNN
باڵیۆزی عێراق لە رووسیا رایگەیاند، داوایان لە رووسیا کردووە دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بە عێراق بفرۆشێت.
عەبدولڕەحمان حوسێنی لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیویەتی: “داوام لە حکوومەتی رووسیا کردووە دەست بە دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بکات بۆ فرۆشتنی دەرمانی (ئەڤیفاڤیر) بە عێراق”.
وتوشیەتی: دەرمانی ئەڤیفاڤیر، دەرمانێکی ژاپۆنییە و زانایانی پزیشکیی رووسیا پەرەیان پێداوە، بە رێژەی %90ـی تووشبووانی کۆرۆنا چاک دەکاتەوە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، تا ئێستا دەرمانی ئەڤیفاڤیر لە نەخۆشخانەکانی رووسیادا بەکارنەهاتووە و بڕیارە لە 11ی ئەم مانگەوە بۆ نەخۆشخانەکانی رووسیا بنێردرێت.
ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی، کە داوای کڕینی دەرمانی ئەڤیفاڤیر دەکات.
تا ئێستا حەوت هەزار و 387 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان، تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 235 کەس گیانیان لەدەستداوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









