گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 3/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە 3/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پابەندبوونی لاوتارۆ مارتینێز.
- یاریزانەکە بە یانەکەی راگەیاندووە ریزەکانی جێدەهێڵێت و تەنیا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات، یانە ئیتاڵیەکە هەوڵەکانی بۆ جێگرەوەی دەستپێکردووە.
- یۆڤانتۆس و عوسمان دیمبلی لە پەیوەندیدان،فەرەنسیەکە رەزامەندەو بیرۆکەی ئەوەی هەیە بە خواستن پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە بکات، ئەو یانەیە زۆر گرنگی بە گواستنەوەی دەدات.
- بارتۆمیۆ لە 10 مانگدا 10 ئاڵنگاری لە پێشە.

سپۆرت:
- لاوتارۆ و بەرشەلۆنە رێککەوتنەکەیان بە کۆتاهێناوە.
- یاریزانەکە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە رێککەوتووە گرێبەست بۆ 5 ساڵ بکات بە مووچەی 12 ملیۆن یۆرۆ.
- یانەی ئینتەرمیلان وای دەبینێت ئەستێرەکەی لەدەستداوە،بەڵام تا ئێستا گرێبەستەکە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەفەرمی کۆتایی نەهاتووە.
- 8 کێبڕکێ دەستپێدەکاتەوەو پاڵەوانێتی فۆرمۆلا 1 لە 3ی حوزەیران ئەنجام دەدرێتەوە.
- گواستنەوەی پیانیچی یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس زۆر لەسەر یانەی بەرشەلۆنە دەکەوێت.
- یانەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان کۆکن یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان لە شاری لیشبوونە ئەنجام بدرێت.
- تیرشتیگن دەرگا بۆ گفتوگۆ دەکاتەوە جارێکی تر و دەڵێت” خێزانەکەم هەست بە دڵخۆشی دەکەن لە بەرشەلۆنە”.
- نەیمار ساڵێکی تر دەمێنێتەوەو پاریس سانجێرمان گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە ئاڵۆزی تێدەکەوێت.

مارکا:
- چەکەکانی زیدان.
- ئەو 10یاریزانی لە هێڵی پێشەوە لە جبەخانەکانیدا هەیە بۆ ئەوەی رزگاری بکەن.
- لەسەر ئەو راهێنەرە پێویستە بژاردەی راست هەڵبژێرێت و رۆڵی خۆی تەرخان بکات تا هێزی یانەکە بگەڕێنێتەوە لە هێڵی پێشەوە.
- بنزیمەو هازارد و ئەسینسیۆ لە هەر یەکێکی تر باشتر دەبن پێکەوە یاری بکەن.
- خولی پۆرتوگالی گەڕایەوەو یاری بەنفیکاو پۆرتۆ بە یەکسانی کۆتایی هات.

ئاس:
- چاوەکان لەسەر سانچۆیە.
- یانەی ریاڵ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی یاریزانەکەی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەدات.
- یاریزانە تەمەن 20 ساڵەکە 17 گۆڵ و 17 ئەسیستی یەکلاکەرەوەی لەم وەرزەی بۆندسلیگا هەبووە.

هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









