بەهۆی بڕیارێكەوە نرخی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دابەزیوە

SNN
دوابەدوای بڕیارەكەی هاتووچۆی هەولێر بۆ قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان، لە سنووری سلێمانی-ش دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنیان لە سەرەتای ساڵی نوێوە بڵاوبۆتەوە و ئەوەش نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دابەزاندووە و بازاڕی كڕین و فرۆشتنیانی وەستاندووە.
سوارە ئەنوەر، نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان رایگەیاند، “لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەوە، كە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكاندا دەگیرێت، بەتەواوی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی وەستاندووە”.
وتیشی، “بۆ هەر ئۆتۆمبێلێكی بێ سەرەتا، كە زیاتر بە شاهینە و مەلیكە ناسراون نزیكەی 1000 بۆ 1500 دۆلار (10 بۆ 15 گەڵا) دابەزیون و ناشفرۆشرێن ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵەوە، چونكە هەر هەواڵ و دەنگۆیەك كاریگەری لەسەر بازاڕی ئەو ئۆتۆمبێلانە هەیە”.
بەپێی دواین ئاماری نافەرمی، لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 70 هەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بوونیان هەیە و بەشێكی زۆریان كەوتوونەتە سنووری سلێمانی، كە لە جۆرە جیاوازەكانن و زۆرینەشیان لەجۆری “شاهینە و مەلیكە” ناسراون و پێشتر زۆرینەیان بەناوی كەلوپەلی یەدەگەوە داخڵی هەرێم كراون، بەشێوەی “بڕاوە و مووس” و بەشێكیشیان ساخن و لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەهۆی هەرزانی نرخەكانیان خواستێكی زۆریان لەسەربوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









