هەوڵەکانی یەکێتی بۆ داننانی حکومەتی عێراق بە زانکۆی گەرمیان چڕدەکرێنەوە

عەلی حەمەسەعید_SNN
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات بەهەوڵەکانی فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆكی پێنج فراكسیۆنی كوردستانی، لەنوسراوێكدا داوا لەسەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكەن، كە رێوشوێنەكانی داننان بە زانكۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەیی خوێندنی باڵای عیراقەوە تەواو بكرێن.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،بەSNNی ڕاگەیاند: بۆ داننان بە زانكۆی گەرمیان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی ئیمزای پشتیوانی سەرۆكی فراكسیۆن و پەرلەمانتارانی عێراقیمان دەستپێكردووەو یاداشتەكەش هەریەك لەسەرۆكی فراكسیۆنەكانی یەكێتی، پارتی، نەوەی نوێ، یەكگرتوو و كۆمەڵ و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراق واژۆیان لەسەر كردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت بۆئەوەی زۆرترین واژۆی پشتیوانی پەرلەمانتارانی عیراقی بۆ كۆبكرێتەوەو دواتر ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، فراكسیۆنی یەكێتی پێشتر بەنوسراوی فەرمی لەكۆبونەوەدا لەگەڵ سەرۆكوەزیران داوایان كردبوو كێشەی داننان بە زانكۆی گەرمیان چارەسەر بكرێت و لەوچوارچێوەیەشدا سەرۆك وەزیران لیژنەیەكی هاوبەشی لە راوێژكاران و نوسینگەكەی و نوێنەری فراكسیۆنی یەكێتی پێكهێنا بۆ تاوتوێكردنی هەموو داواكارییەكانی فراكسیۆنی یەكێتی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









