بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە لە ڕۆژی یەكشەممەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە

0
492

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە بەرامبەر دواكەوتنی مووچە و دیارینەكردنی هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی، بەشێكی زۆری مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و شارەزوور بڕیاریانداوە كە لە ڕۆژی یەكشەممەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەستپێبكەنەوە.

بەختیار محەمەد، یەكێك لەمامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو یاریكردنە بە هەستی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوكات كەسوكاریی خوێندكارانیش كە زۆرینەیان مووچەخۆران و هیچ سەرچاوەیەكی دیكەی بژێوییان نییە جگە لە مووچەكانیان، بەڕاوێژ لەگەڵ بەشێكی زۆری مامۆستایان لەناوەندەكانی خوێندن بڕیارمانداوە كە لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەناچاری بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەستپیبكەینەوە بەتایبەت ئەو مامۆستایانەی كە بۆ دەرەوەی شار هاتووچۆدەكەین و پارەی بەنزینمان پینەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ڕوودەدات هیچ كات خواستی ئێمە مامۆستایان نەبووە و نییە، بەڵكوو ئەوە خواستی ئەم دەستەڵاتەیە كە دەیان ساڵە یاری بەهەست و بژێوی ژیانی ملیۆنان هاووڵاتی دەكات و بەرپرسان بۆخۆیان هیچ گرفتێكیان نییە و تەنها بوونەتە سەرچاوەی گرفت بۆ ئێمە، بۆیە ناكرێت ئێمەش بەم دۆخە ڕازی ببین و ژیان و گەوزەرانمان بەم جۆرە یاری پێبكرێت لەلایەن ئەو دەستەڵاتدارانەی هەرێمەوە.

وتەكانی ئەو مامۆستایەی هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ بەشیكی زۆری مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن لە سلێمانی و هاوكات دەستەی مامۆستایانی ناڕازیش لە شارەزوور ڕایان گەیاند كە لەڕۆژی یەك شەممەوە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێند دەستپێدەكەینەوە تا ئەوكاتەی مامۆستایان مووچەكانیان وەردەگرن و توانای ماددی ئەوەیان دەبیت خەرجی هاتووچۆ دەستبخەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this