
ئیسڕائیل و عێراق
SNN
وه‌زیرێكی ئیسرائیلی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئاگربه‌سته‌كه‌ى نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، عێراق و یه‌مه‌ن بگرێته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش لە عێراق و یەمەنەوە بۆ یارمەتیدانی حەماس جووڵه هه‌یه، بۆیه ئاگربه‌سته‌كه له گه‌ڵ ئه‌واندا نییە.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە 28ى تشرینی دووەم، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری زه‌ئیڤ ئێلکین، وەزیر له وه‌زاره‌تى دارایی ئیسرائیل، ڕایگەیاند: ” جووڵه‌ی میلیشیاكان لە عێراق و یەمەن بۆ یارمەتیدانی حەماس به‌رده‌وامه، بۆیه هیچ ئاگربەستێک لەگەڵ ئه‌واندا نییە”.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە ئێستا لە ئیسپانیایە، لە بەرامبەر هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق، داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکوومی، لە سەردانەکەیدا، سودانی ئەم بابەتە لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ دەکات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگری بكرێت له هه‌ر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سه‌ر عێراق.
ئێلکین یه‌كێكه له به‌رپرسه توندڕه‌وه‌كان وسووره له سه‌ر هەڵوێستە توند و ڕاستڕەوەکانی سەبارەت بە هەر بۆچوونێك کە پەیوەندی بە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستینەوە هەیە و چارەسەری دوو دەوڵەتیش، ڕەت دەکاتەوە.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









