هەرێم پارەی تەواوكاری نییە و 763 ملیارەكەش بەشی مووچە ناكات بۆیە، شاندێكی هەرێم گەیشتوونەتە بەغدا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەو بڕی 763 ملیار دینارەی كە بڕیاری لەبارەوە دراوە بۆ مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكرێت، بڕی 236 ملیار دینار كورتهێنانی دەبێت بۆ تەواوكاری مووچە، حكومەتی هەرێمیش ئەو كورتهێنانی لەبەردەستدا نییە و ئەمڕۆش شاندێكی ناردووەتە بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی تایبەت دەست SNNكەوتوون، حكومەتی هەرێم لە نێوان دوو بژاردە ماوەتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری كورتهێنانی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم بكات، بژاردەیەك ئەوەیە كە چاوەڕێبكات تا دوو 760 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 و 11 لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بكرێت و مووچەیەكی تەواوەتی بۆمانگی 10 پێدا بەشبكات یاخود بژاردەیەكی دیكەش ئەوەیە بەهەر نرخێك بێت فشار لە عێراق بكەن 236 ملیار دیناری دیكە زیاد بكات بۆ مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بڕی ئەو كورتهێنانەی لەبەردەستدا نییە كە بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستییەتی ئەگەر ئەو 763 ملیارەش بگات، ئەوا هەرێم ناتوانێت ڕاستەوخۆ لیستی مووچە رابگەیەنێت تا ئەوكاتەی چارەسەری گرفتی كورتهێنان نەكات، بۆیە ئەمڕۆش شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە بەڵام پیناچێت وەڵامێكی ئەرێنی وەربگرن لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە،
سەرچاوەكەی SNNئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق سوربێت لەسەر ئەوەی كە تەنها ئەو بڕی 763 ملیار دەنێرێت، ئەوا هەرێم دەبێت بەناچاری دەست بۆ ئەو ڕەسیدی بانكانە ببات كە هەر بانكەو خاوەن ڕەسیدێكی خۆیەتی بۆ تەواوكردنی كورتهێنان، ئەگەر ئەوەش بەشی نەكرد ئەوا بەناچاری بڕیاری پاشكەوت دەدرێت بەڕێژەی جیاواز.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









