
ئەو دارانەی لەلایەن ئەو هاووڵاتییانەوە بڕدراونەتەوە
SNN
لەپێناو پاراستنی ژینگە و سروشتی دارستانەکانی کوردستان، پێنج هاووڵاتیی لە سیتەک لەسەر داربڕین دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە و دارستانی سلێمانی رایگەیاندووە، لە پێناو ڕێگریکردن لە بڕینى دارى دارستانەکان و پاراستنى سروشت و ژینگە لە سنورى سیتەک، پێنج هاووڵاتى لەسەر بڕێکى زۆر دارى بڕدراو دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەکردووە، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک بەهاوبەش لەگەڵ ( بەشى شارباژێڕو + بنکەى بەکرەجۆ) لە گوندی وێڵە لە سیتەک پێنج هاووڵاتییەکەیان دەستگیرکردووە، کە چەندین داری سروشتییان بڕیوە و زیانیان بە سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.
هاوکات، پەڕوای لێکۆڵینەوە بۆ پێنج هاووڵاتییەکە کراوەتەوە و رێکاریی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









