نوخشە ناسیح: ئەو کەسانەی پارتی بەنایاسایی دایمەزراندوون بۆ هەڵەبجە دەستبەکاربوونیان بۆناکرێت

هەڵەبجە
عەلی حەمەسەعید-SNN
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمانی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و لەسەرداوای لقی 12ی پارتی بەشێوەیەکی نادادپەروەری بڕیاری دامەزراندن بۆ 28 ئەندامی پارتی دەرچوو، قائیمقامی هەڵەبجە ئاماژەبەوەکات بەهۆی نادادپەروەری لەو بڕیارە دەستبەکاربوونیان بۆناکرێت.
نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: بەداخەوە ئەو 28کەسەی کە بە فەرمانێکی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت بۆ دامو دەزگاکانی هەڵەبجە دامەزراون، بەبێ ئاگاداری ئیدارەی هەڵەبجە بووە و ئێمە ئاگاداری ئەو دامەزراندنە نین، بۆیە داوامان کردووە ئەو دامەزراندنە هەڵبوەشێتەوە و هاوکات داواشمان لەبەڕێوەبەرە گشتییەکان کردووە دەستبەکاربوونیان بۆنەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دامەزراندنە هیچ دادپەروەریەکی تێدانییە، چونکە ئێمە چەند ساڵێکە داوای دامەزراندنی دوو هەزرفەرمانبەرمان کردووە بەڵام ڕەزامەندی دامەزراندنی 500کەسمان بۆهاتووەتەوە تاوەکو ئێستا دانەمەزراون، ئێمە ڕەچاوی خاڵبەندیمان کردووە بۆئەوەی ئەوکەسانە دابمەزرێن کە شایستەن و مافی خۆیانە دابمەزرێن، بەڵام ئەم دامەزراندنە هیچ دادپەروەرییەکی تێدانییە و تەنانەت کەسانی وادامەزراون کە هیچ بروانامەیەکیان نییە.
وتەکانی قایمقامی هەڵەبجە لەکاتێکدایە کە لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنی ئەو 28 کەسە کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNN ڕاگەیاند: سەرجەم ئەو ناوانەی کە لەولیستەدا ناویان دەرچووە بۆ دامەزراندن لەلایەن لقی 12ی پارتییەوە ناوەکانیان نێردراوە بۆ شوێنی مەبەست، ئەم دامەزراندنە لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە بە هەڵەبجەیەکان درابوو جیاوازی نەکرێت لە نێوان دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان بۆدامەزراندن، بەڵام ئەم لیستە نادادی زۆری تێدایە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









