
SNN
وەزارەتیی دارایی هەرێم لە 26ی تشرینی دووەمدا لیستی مووچەی مانگی 11 رەوانەی وەزارەتیی دارایی بەغدا کردووە، بەڵام تاکو ئێستا بەغدا وردبینی بۆ لیستەکە نەکردووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتیی دارایی هەرێم بە SNNی راگەیاند، پێش چەند ڕۆژێك لیستی مووچەی مانگی 11 لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە، بەڵام هیشتا وردبینی بۆ نەكراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، رەنگە لەدوای تەواو بوونی ناردنی پارەی مووچەی مانگی 10 دواتر دەستبکرێت بە وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی 11.
لەلایەکی ترەوە، هەر دوێنێ پێنجشەممە سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو، وەزارەتیی دارایی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 763 ملیۆن و 146 ملیۆن دینار دەخاتە سەر حساب بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەمەش بۆ مووچەی مانگی 10 دەبێت، بۆ پڕکردنەوەی کەمی مووچەش کە بڕەکەی 233 ملیار دینارە دەبێت حکومەتی هەرێم سوود لە داهاتی ناوخۆ وەربگرێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









