مەرجەکانی رێککەوتنەکەی عێراق و بەریتانیا بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسای

0
473

SNN

رێککەوتنە ئەمنییەکەی عێراق و بەریتانیا کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی، کۆچی نایاسایی، تاوانە رێکخراوەکان و بازرگانیی ماددە هۆشبەرەکانە، چەند مەرجێکی تێدایە یەکێک لە مەرجەکان دەبێت بەریتانیا بەبڕی 800 هەزار پاوەن هاوکاریی عێراق بکات.

پێگەی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا، ناوەڕۆکی یەکەمین رێککەوتنی ئەمنی لەنێوان عێراق و بەریتانیا بڵاوکردەوە، کە بە سەرپەرشتی ئیڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

لە سەردانە سێ رۆژەکەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بۆ عێراق تیایدا واژۆ لەسەر رێکەوتنەکەی نێوانیان کراوە، بۆ ئەو مەبەستە دەبێت بەریتانیا بڕی 800 هەزار پاوەن بدات بە عێراق بۆ توندکردنەوەی سنورەکانی.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، بەریتانیا پابەند دەبێت بەدابینکردنی 300 هەزار پاوەن بۆ راهێنان لەسەر جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان، کە راهێنانەکان پەیوەندییان بە رووبەڕووبوونەوەی تاوانی قاچاخچێتی بە مرۆڤ، تاوانی رێکخراو، ماددە هۆشبەرەکان و زیادکردنی توانای جێبەجێکردنی یاسا عێراقییەکانەوە هەیە لە سنوورەکاندا.

جگە لەوەش 200 هەزار پاوەن دابیندەکرێت بۆ عێراق، بەمەبەستی توندوتۆڵکردنی ئاسایشی سنوورەکان، 300 هەزار پاوەنی دیکەش بە مەبەستی پشتگیری لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانە فراوانەکان، لەوانە تاوانی قاچاخچێتی و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکانەوە.

یەکێکی تر لە مەرجەکانی رێکەوتنەکە، گەڕانەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییانەیە کە مافی پەنابەرییان نییە لە بەریتانیا، ئەوەش لە رێگەی رێکخستنی بەرنامەی گەڕانەوە و هاوکاریکردنی پەنابەرە گەڕاوەکانەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this