ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی ئاشکراکرا

هەردوو وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە 30ی 11ی 2024، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بەڕێوەچوو، پێکەوە باسیان لە بابەتی قۆناغی پاش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کورستان کرد و ئەگەر و ئامادەکارییەکانی چۆنییەتی کارکردن بەشێوازێک کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت، تاوتوێکران.
هەر بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ئامادەییان دەربڕی بۆ درێژەدان بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان و هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکانی تریش.
سەبارەت بەدانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش کە بڕیارە 2ی 12 بەڕێوەبچێت، هاوڕابوون لەبارەی گرنگیی بوونی لێکتێگەیشتنی باش بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









