وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کەمی کارەبا ئاشكرا دەکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هێشتا كێشەی دابەشكردن و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر نەكراوە كێشەیەكی دیكەش بەرۆكی هاووڵاتیانی گرتووە كە نەبوونی كارەبای نیشتمانییە، وتەبێژی وەزارەتی كارەباش دەڵێت:”پێشتر 17 كاتژمێر كارەبامان بەهاووڵاتیان داوە و هاووڵاتیانش دەڵێن” 30 ساڵە حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە 17كاتژمێر كارەبا دابین بكات”
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕاگەیاند: ئەم مانگە لە شەو و رۆژێكدا بۆ 17 كاتژمێر كارەبامان بە هاووڵاتییان داوە، بەڵام دوای هاتنی شەپۆلی سەرما لە 25 مانگدا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ نزیكەی 10 كاتژمێر دابەزین، لە ناوچە كوێستانییەكان بەگشتی و سلێمانی بە تایبەتی، كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ كەمتر لە 10 كاتژمێر دابەزیون، بەوپێیەی خواست لەو ناوچانە زیاترە و كارەبا وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی گەرمكەرەوە بەكاردەهێنرێت.
ئەحمەد سۆفی، هاووڵاتییەكی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لەم هەرێمە دەژین نەمانزانیوە كە حكومەت 17 كاتژمێر كارەبای بۆ دابینكردووین، بەڵكو ئەوەی من بزانم لە شەو و ڕۆژێكدا كەمتر لە چوار كاتژمێر كارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان، چونكە مانگانە لەسەری مانگ كرێی كارەبای مۆلیدە هێندە زۆرە وەك ئەوەی كارەبای نیشتمانی هەر نەبووبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی 30 ساڵە حكومەتی هەرێم بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتی كەمی كارەبا بەهاووڵاتییان دەدات، بەڵام نەك نەیتوانی ئەو كێشەیە چارەسەر بكات بەڵكو لەپاڵ كێشەی كەمی كارەبا كێشەی دابەشنەكردنی مووچەشی هاتووەتەسەر.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









