نوێترین زانیاری لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران لە سنووری سلێمانی راگەیەندرا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە چوارچێوەی هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران، هەردوو زانكۆی سلێمانی و زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی رایدەگەیەنن، كە فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆكەیان فۆرمی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانیان پڕكردۆتەوەو فۆرمەكانیان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە.
د.كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: زیاتر لە 95%ی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانكۆكەمان فۆڕمی تەوتینیان پڕكردۆتەوە، هەروەها ژمارەیەكی كەمیش فۆڕمی هەژماری منیان پڕكردۆتەوە، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی پێشتر فۆڕمی هەژماری من یان پڕكردۆتەوە مافی ئەوەیان هەیە فۆڕمی تەوتین پڕبكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو فۆڕمانەی پڕكراونەتەوە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدارەكان كراوە تا ئەوانیش بینێرن بۆ بەغدا، هاوكات سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئەوەیان خستووەتەڕوو ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە كە زانكۆمان بە نوسراوی ژمارە 11101 لە 30-10-2024 پڕۆسەی تەوتینی جێبەجێكردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان، بۆیە داوا دەكەن، كاری پێویستیان لەو بارەیەوە بۆ بكەن و پرۆسەكە بجێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و لە ماوەی رابردووشدا لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكی رەشید كۆبوونەتەوە و مۆڵەتیان وەرگرتووە كە لقەكانی ئەو بانكە لە سلێمانی بكەنەوە، دواتریش تەوتینی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبكات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









