
نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆكە هاوكات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی پێشگیری لە تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز، پزیشكێكی پسپۆڕ باس لە هۆكارەكانی ئەو نەۆخشییە دەكات و هاوكات بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش لە كۆی 87 كەسی تووشبوو بەو نەخۆشییە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن.
كارزان عەبدوڵا، پزیشكی بواری نەخۆشییە گوازراوەكان بە SNNی ڕاگەیاند: نەخۆشی ئایدز یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە بەتایبەت لەو كەسانەی كە لەتەمەنی لاویدان و گەنجن، بەڵام یەكێك لە جیاوازییەكانی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە كە ڕاستەوخۆ نیشانەكانی بەدەرناكەوێت بەڵكوو بەلایەنی كەم دوای 10 ساڵ نیشانەكانیان دەردەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكارەكانی توشبوون بەو نەخۆشییە زۆرن گرنگترینیان ئەنجامدانی سێكسی ناتەندروست و هەروەها سەرتاشخانە و ئارایشتگەكان كاتێك ئامێرەكانیان بەبێ پاككردنەوە بۆ چەند كەسێكی جیاواز بە كاربهێنن رێگەی سەرەكین بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە مادەهۆشبەرەكانیش كاریگەری خراپیان هەیە بۆ توشبوون بەو جۆرە نەخۆشییە.
بە گوێرەی ئامارێكی بەپێی وەزارەتی تەندروستی كە سەرەتای ئەمساڵ بڵاویكردووەتەوە، كۆی تووشبووانی ئەیدز لە هەرێمی كوردستان 87 كەسە؛ 47 لە هەولێر، 30 لە سلێمانی و 10 لە دهۆك، بەشێكی زۆریشیان بیانین.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێرەوە بڵاو كراونەتەوە لە پارێزگاكە لە ساڵی 2023دا 48 تووشبووی ئەیدز تۆماركراون، بەڵام لەم ساڵدا 34 تووشبوو تۆماركراون. كە 13ـیان بیانی بوون و 10 كوردی تێدابووە، 11ـشیان لەنێو ئاوارەكان بوون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









