“یەكێتی شەریك نەبووە بەڵكو بە ناچاری و لەبەربەرژەوەندی گشتی بەشداریی لە كابینەكانی پێشوودا كردووە”

لەتیف نێروەیی،
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، دانوستانەكانی بەردەم یەكێتی تەنها دانوستان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان لەگەڵ پارتی نییە، بەڵكو بە پلەی یەكەم دانوستانە لەسەر چۆنییەتی راستكردنەوەی رێرەوی حكومڕانی، چونكە یەكێتی شەریك نەبووە بەڵكو بە ناچاری و لەبەربەرژەوەندی گشتی بەشداری لە كابینەكانی پێشوودا كردووە.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دانوستانەی ئەمجارە یەكێتی ئەنجامیاندەدات دانوستانێكی جیاواز دەبێت، چونكە یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ تەنها دانوستان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان لەگەڵ پارتی ناكات، بەڵكو بە پلەی یەكەم دانوستان لەسەر شێواز و چۆنییەتی راستكردنەوەی رێرەوی حكومڕانی و نەهێشتنی نادادییەكانی كابینەی نۆ دەكات، هاوكات لەم خولەی دانوستاندا ڕاشكاوانە ئەو راستییە بۆ ڕایگشتی ئاشكرادەكەین كە لە كابینەكانی پێشوودا یەكێتی شەریك نەبووە بەڵكو بە ناچاری و لەبەر بەرژەوەندی گشتی بەشداری لە كابینەكانی پێشوودا كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەند رۆژێكە جوڵەیەكی دیپلوماسی و سەردانی شاندی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ لای یەكتر دەستی پێكردووە و ئامانجی سەرەكی لەو سەردان و جوڵە دیپلۆماسییە پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمە، بەڵام دانوستانی ئەم جارەی لایەنە براوەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، دانوستانێكی جیاوازو و درێژ خایەن دەبێت، چونكە لە هەلومەجێكی جیاواز و ئاڵوزدا ئەنجامدەدرێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئاڵوزی و جیاوازییەكانیش فرەچەشنن، كەدەبنە لەمپەرو بەربەست لەبەردەم چۆنییەتی دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەكان لەنێوان هێز و لایەنەسیاسیەكاندا و گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش، بەڵام لەهەموو حاڵەتەكاندا یەكێتی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان لەبیرناكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









