بۆ هاوتاكردنی مووچەی توێژێك شاندێكی هەرێمی كوردستان لە بەغدان

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مووچەی خاوەن پێداویستییەتایبەتەكانی عێراق، ئەمڕۆ شاندێك بەسەرۆكایەتی وەزیری كاروباری كۆمەلایەتی سەردانی بەغدایان كردووە بۆ ئەوەی مووچەكانیان لە 100 هەزارەوە بكرێت 250 هەزار دینار.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNئەمڕۆ سێ شەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی گەیشتوونەتە شاری بەغدا و وابڕیارە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراقی پرسی هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێم تاوتوێ بكەن بە ئاراستەی هاوتاكردنی مووچەكانیان هاوشێوەی خاوەن پێداویستییەكانی عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە،بەگوێرەی یاسای خاوەن پێداویستیی تایبەتی ژمارە 38ی ساڵی 2013 هەموار كراو مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە عێراق لە 170 هەزار دینارەوە بۆ 250 هەزار دینار زیاد كراوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان مووچەیان 100 بۆ 150 هەزارە و تاوەكو ئێستا هاوتا نەكراوە، بۆیە وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ بەفەرمی داوا دەكات ئەو هاوتاكردنە خاوەن پێداویستییەكانی هەرێمیش بگرێتەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە لە ئێستادا زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێم مانگانە مووچە وەردەگرن، بەجۆرێك ئەوانەی هیچ مووچەیەكیان نییە مانگانە 150 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەشی كە مووچەی دیكەیان هەیە مانگانە بڕی 100 هەزار دینار وەردەگرن، بەهاوتاكردنی مووچەكانیشیان لەگەڵ بەغدا ئەوا سەرجەمیان دەبنە 250 هەزار دیناری مانگانە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









