ترەمپ: ئەگەر بارمتەکانی ئیسرائیل ئازاد نەکرێن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەترسیدا دەبێت

دۆناڵد ترەمپ
SNN
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەگەر بارمتەکانى ئیسرائیل ئازاد نەکرێن، ئاگر بەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا شکستپێدەهێنێت و ئەو ناوچانە لە مەترسیدا دەبن.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی کانوونی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، “ئەگەر تاوەکوو بەر لە دەستبەکاربوونم لە 20ی کانوونی دووەمی 2025 بارمتەکانی ئیسرائیل لە دەستی حەماس لە غەززە ئازاد نەکرێن، ئەوا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆزەخ باجەکەی دەدات”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “بەرپرسانی ئەم کارە گورزێکیان بەردەکەوێت کە لە هەر گورزێکی تر بەهێزتر دەبێت لە مێژووی دوور و درێژ و پڕ لە ڕووداوەکانی ئەمریکادا”.
لەدوای هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری حەماس بۆ سەر ئیسرائیل نزیکەی 250 هاوڵاتی ئیسرائیلیان بە بارمتە گرت، بەردەوامیش یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانى پرۆژەکانى ئاگربەست و رێککەوتن ئازادکردنى ئەو بارمتانە بووە.
هاوکات، بەگوێرەی تازەترین خەمڵاندنەکانی ئیسرائیل، لە کۆی ئەو 250 بارمتە ئیسرائیلییەی کە حەماس دەستگیریکردوون تا ئێستا 100 بارمتەیان لەژیاندا ماون.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









