نزیكەی دوو مانگە مووچە دابەشنەكراوە و ئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنابێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی نزیكەی دوو مانگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگیراوە و فەرمانبەرانیش لەچاوەڕوانی حكومەتی هەرێمن بۆ بڕیاردان لەسەر دابەشكردنی مووچەكانیان، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆنابێتەوە و هیچ تەوەرێكی بەگرنگ نەزانیوە لەسەری كۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNلەگەڵ ئەوەی وابڕیارە كە هەموو ڕۆژانێكی چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بابەتە هەنوكەییەكانی هاووڵاتیان و فەرمانبەران، بەڵام بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی کانوونی یەکەم ئەنجومەنی وەزیران كۆنابێتەوە و هیچ بابەتێكیان بە گرنگ نەزانیوە گفتوگۆی لەبارەوە بكەن و كۆبوونەوەی لەسەر بكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونكردنەوەیەك بڵاوبكەنەوە لەسەر هۆكاری ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام لەبەرامبەردا فەرمانبەران و هاووڵاتیان لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون كە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران كۆببێتەوە بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.
هەر لەزانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆكی حكومەتە بۆ وەرگرتنی بڕی ئەو 763 ملیار دینارەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ مووچەی مانگی 10 ڕەوانە كراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەش وەرنەگیراوە بە بیانووی ئەوەی كورتهێنان هەیە و لەتوانای حكومەتی هەرێمدا نییە كورتهێنانە پڕبكاتەوە كە بڕەكەی 235 ملیار دینارە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









