فەرمانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی سلێمانی دەرچوو

دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی فەرمانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەكان، لە ئێستادا فەرمانی پێدانی زەوی بەفەرمانبەرانی سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە سلێمانی گەڕاوەتەوە، هاوكات بەچەند قۆناغێكیش 10 هەزار پارەچە زەوی لە سنووری سلێمانی دابەشدەكرێن بەسەر فەرمانبەراندا.
تەلار نەجات، بەڕێوەبەری لیژنەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەی كە بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمدا دەرچووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانیش كارەكانی دابەشكردنی زەوی بەباشی بەڕێوەدەچێت لە قۆناغی یەكەمدا، لە دوای سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی، فەرمانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی سلێمانی گەڕاوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای گەڕانەوەی فەرمانی پێدانی زەوی بە و سێ بەڕێوەبەرایەتییەی سلێمانی، ئێمەش لای خۆمانەوە نووسراومان ئاراستەی ئەو شوێنانە كردووە، بۆ ئەوەی ناوی فەرمانبەرەكانیان بنێرن و دواتر وردبینی لەناوەكان بكرێت بۆ ئەوەی بەگوێرەی مەرج و ڕێنماییەكان زەوییان بەسەردا دابەشبكرێت.
بەڕێوەبەری لیژنەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە ئەوانەی ناویان بەرز دەكرێتەوە لە فەرمانگەكانیان، بەگوێرەی مەرج و رێنوێنییەكانی وەزارەتی شارەوانی، لە رێگەی فەرمانگە پێوەندیدارەكانی تاپۆوە بسەلمێنرێت كە سوودمەند نەبوون و سەرجەم مەرج و ڕێنماییەكانیان تێدایە بۆ پێدانی زەوی.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە شارەوانی سلێمانی ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە بە چەند قۆناغێك 10 هەزار پارچە زەوی لە سنوری سلێمانی دەدرێت بەفەرمانبەرانەی كە مەرج و ڕێنماییەكانی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









