
لۆگۆی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆین
SNN-
دراوی بیتکۆین ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ یەکەمجار لە مێژوی خۆیدا زیاتر لە 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند، ئەوەش لە چوارچێوەی بوژانەوەی دراوە ئهلیكترۆنییهكان لە دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپەوە، کە پێشبینی دەکرێت ژینگەیەکی ڕێکخستنی لەبار بۆ بازاڕی دراوهكه دابین بکات.
بەهای بیتکۆین لەمساڵدا زیاتر لە دوو هێندە زیادیکردوە و لەدوای سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا نزیکەی 45% بەرزبوەتەوە، ئهوهش هاوکاته لەگەڵ هەڵبژاردنی ژمارەیەکی زۆر لە یاسادانەرانی لایەنگری دراوی بیتکۆین لە کۆنگرێس.
دراوەکە بۆ چوارەم هەفتەی لەسەریەک بەرەو بەرزبونەوەی هەفتانە زیاتر لە 10% دەڕوات، هەروەها لە ڕێگادایە بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئاستی مانگانەی خۆی لە مانگی شوباتەوە، یهك بیتکۆین بهرامبهره به 103 ههزار و 194 دۆلار و 30 سهنت.
بەرزبونەوەی بەهای بیتکۆین وایکردوە ببێتە یەکێک لە گەورەترین براوەکان لە بازرگانییە بەناو گرەوکردنەکاندا لەسەر سیاسەتەکانی ترەمپ، بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهای بیتکۆین تەنها لەمساڵدا نزیکەی 130% بەرزبوەتەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









