“هیچ چارەسەرێك بۆ مووچە لای بەغدا نەماوە و دەبێت حکومەتی هەرێم كورتهێنان پڕبكاتەوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێكی كورد ئاماژە بەوەدەكات هیچ چارەسەرێك بۆ گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لای بەغدا نەماوە و تەنها چارەسەر ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم بەداهاتی ناوخۆ ئەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە كە بۆ مووچە دروست بووە، جەختیشدەکاتەوە لەوەی کە داهاتی ناوخۆ بەشی كورتهێنان دەكات.
سەباح حەبیب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNN-ی ڕاگەیاند: دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەرلەمان بەڕوون و ڕاشكاوانە ئەوەی پێوتین كە ئەوەی لەسەر شانی حكومەتی عێراقی بووە بەرامبەر بە حكومەتی هەرێم جێبەجێی كردووە، بەڵام لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێم هیچ پابەندییەكی نەبووە بە بڕیارەكانی دادگاوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سودانی ئەوەی پێوتین كە پشكی هەرێم لە %12.68 بووە لە بودجەی گشتی، بەڵام لەو بڕەش زیاتریان بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام هەرێم پابەند نەبووە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییەوە، بۆیە جگە لەو 671 ملیاردینارە ناتوانن هیچ بڕە پارەیەكی دیكە بنێرن تا ئەوكاتەی نەوت هەناردە دەكرێتەوە یان بودجە هەموار دەكرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو وەڵامەی سودانی یەكلاكەوەبوو كە هیچ چارەسەرێك بۆ گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لای عێراق نەماوە و تەنها چارەسەر ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم بەداهاتی ناوخۆ كورتهێنان پڕبكاتەوە و ئەگەریش مەبەستی بێت دەتوانێت پڕیبكاتەوە چونكە داهاتی ناوخۆ زۆرە و كەس نازانێت چی لێدێت و بۆ كوێ دەڕوات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە پێنج رۆژ بەسەر مانگی 12 تێپەڕدەبێت، تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10-یان وەرنەگرتووە.
زیاتر لە پێنج رۆژە بەغدا 761 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بیانووی ئەوەی کورتهێنان هەیە مووچە دابەشناکات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









