توركیا سەرقاڵی هێنانی سەربازی زیاترە بۆ سنووری پارێزگای دهۆك

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی سیاسەتەكانی توركیا بۆ داگیركردنی ڕووبەرێكی زیاتر لە خاكی كوردستان بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك، چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا بە چاودێری فڕۆكەی شەڕكەر بەسەدانی سەربازی نوێی هێناوەتە سنوری پارێزگای دهۆك.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNماوەی چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا لە سنوری پارێزگای دهۆك سەرقاڵی هێنانی بەسەدان سەربازی نوێی توركیان بۆ سنورەكە بەتایبەت بۆ سنوری ئامێدی، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتانەی كە توركیا گرتوویەتییە بەر بۆ داگیركردنی خاكی زیاتری كوردستان لە سنوری پارێزگای دهۆك و دەركردنی گوندنشینانی ئەو سنورانە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا بە دیاری كراوەی ژمارەی ئەو هێزە نوێیە نازاندرێت كە توركیا ڕەوانەی سنوری دهۆكی كردوون بەڵام لەوە دڵنیابوونەتەوە كە لە سەروو 300 سەربازەوە دەبن و تا ئێستاش ئامانجی هێنانی ئەو هێزانە دیاری نەكراوە ئاخۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە یاخود بۆ كردنەوەی بنكەو بارەگای نوێیە لە سنورەكە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوە شهاتووە كە بەهۆی زۆربوونی ژمارەی بنكەو بارەگاكانی توركا لە سنووری پارێزگای دهۆك و سنوری ئامێدی بەسەدان گوند نشین شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان جێهێشتووە بەردەوام لە ترس و دڵەڕاوكێدا دەژین چونكە هەندێك جارە ئەو هێزانە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی تەقە بەناو ئەو گوندانەشدا دەكەن كە نزیكن لەو بنكەو بارەگایانەی سوپای توركیاوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









