بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشكان كەمكرایەوە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی لیواهاوبەشەكان دابەشبكرێت، بەڵام بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو ئەم مانگە بڕەكەی زۆر كەمكراوەتەوە بەجۆرێك هەر پێشمەرگەو ئەفەسەرێك بڕی 289 هەزار دیناری پێدەدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئەو لیستەی بەدەستمان گەیشتووە ئەم مانگە بڕی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان كەمكراوەتەوە بۆ 289 هەزار دینار بۆ هەر پێشمەرگەو ئەفەسەرێك بە بێ جیاوازی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە مانگی نۆی ئەمساڵ بڕی هاوكارییەكە بۆ هەر پێشمەرگەو ئەفسەرێك برتی بوو لە 407 هەزار دینار، بەڵام مانگی ڕابردوو بۆ 313 هەزار دینار كەمكرایەوە و بۆ ئەم مانگەش بڕەكەی كەمكراوەتەوە بۆ 289 هەزار دینار.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری كەمكردنەوەی بڕی هاوكاریەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ژمارەی ئەو فەوج و لیوایانەی دەخرێنە سەر لیواهاوبەشەكان زیادیكردووە بەوجۆرەش هەتا ژمارەی لیواهاوبەشكان زیاد بكات بڕی هاوكارییەكەشیان كەمدەكات چونكە بڕی ئەو هاوكارییەی هێزەكانی هاوپەیمانان دەیدەن بە لیواهاوبەشكان جێگیرە و مانگانە بڕی 25 ملیۆن دۆلارە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









