بەهۆی هێرشی گروپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا، هەزاران كورد لە شەهبا گیریان خواردووە

A picture taken during a guided tour organised by the Syrian army shows regime forces in the area of al-Lirmoun, north of Aleppo, on February 17, 2020. - Syrian President Bashar al-Assad today vowed his forces would be relentless in their offensive to flush out the last rebel bastion in northern Syria. In recent weeks, Syrian troops and allied forces backed by Russia have stepped up their offensive against rebel and jihadist groups in Idlib and the neighbouring province of Aleppo. (Photo by LOUAI BESHARA / AFP)
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەچوارچێوەی ئاڵۆزییەكانی سوریا و بەردەوامی هێرشی گروپەچەكدارەكانی سەر بەتوركیا، دوای كۆنترۆڵكردنی شاری شەهبا لە ڕۆژئاوای كوردستان زیاد لە 15 هەزار دانیشتووی ناوچەكە گیریان خواردووە و لە دۆخێكی سەختی ژیاندان و شەوان لە مزگەوتەكان ڕۆژ دەكەنەوە هاوكات گروپە چەكدارەكانیش ڕێگری دەكەن لەگەڕانەوەی ئەوە كوردانە بۆسەرماڵ و حاڵی خۆیان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبەهۆی ئەو هێرشانەی كە گرووپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا دەستیان پێكردووە دوای هێرشكردنە سەر شەهبا رێگری لە خەڵكی دەكەن لەوەی ناوچەكەیان بەرەو ناوچە ئارامەكانی دیكە جێبهێڵن، بەوهۆیەشەوە زیاد لە 15 هەزار كەس گیریان خواردووە، هاوكات ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای كوردستانیش بۆ بەدەمەوەچوونی ئەو هاووڵاتیانە چەند پاسێكیان دابینكردووە بەڵام ڕێگریان لیكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، گروپەچەكدارەكان بەتایبەت هێزی سوڵتان موراد و هێزی هەمزە كە ڕاستەوخۆ فەرمان لە بەرپرسانی سوپای توركیا وەردەگرن، بەهەموو توانایانەوە ڕێگری لە هاوولاتیانی كورد دەكەن ناوچەكە جێبهێڵن بەرەو ناوچە ئارامەكان، لەكاتێكدا پێشتر نیمچە ڕێككەوتنێك هەبووە بۆ ئەوەی ئەو هاوولاتیانە بەرەو شوینێكی ئارام بڕۆن بەلام ئەمڕۆ ڕێگرییان لێكراوە.
لەلایەكی دیكەوە شێخمووس ئەحمەد، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ كاروباری پەنابەر و ئاوارەكان ئەوەی راگەیاندووە: چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دوای كۆنترۆڵكردنی شەهبا، رێگری لە 15 هەزار دانیشتووی ناوچەكە دەكەن لەوەی بەرەو ناوچە سەلامەتەكان بچن، بەو هۆیشەوە ئێستا ئاوارەكانی شەهبا لە دۆخێكی سەختی مرۆییدا لە كەمپ و مزگەوتەكان دەمێننەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









